ئادار 19, 2019 10:24 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئەردەن خوازیاری وەدەرنرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی لەو وڵاتە بوو

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەردەن خوازیاری وەدەرنرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەمان و گەڕاندنەوەی باڵوێزی وڵاتەکەیان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوابەدوای سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن زایونییەکانەوە، پەرلەمانی ئەردەن ڕۆژی دووشەممە داوای وەدەرنرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی و بەرنگار بوونەوەی دەست درێژیی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان لە شاری قودسی کردو لە کۆمکاری عەرەب و ئەنجومەنی ئاسایشتی دێکخراوەی نەتەوەکانی ویست کە دەستدرێژاییەکانی ئیسرائیل ڕاگرن و پشتگریی لە گەلی فەلەستین بکەن.

پەرلەمانی ئەردەن داوای لە پەرلەمانە عەرەبی و نێونەتەوەییەکانیش کرد کە بەرنگاری یاساکانی یەکلایەنەی ئیسرائیل ببنەوە کە لە ھەوڵی تێکدانی دیمۆگرافیای قودسەو ئەم ڕژێمە لە بەر ئەوە ھەنگاوانەی کە دژی گەلی فەلەستین ھەڵیاندەگرێت، شەرمەزار بکەن.

دەوڵەتی ئەردەن ڕۆژی یەکشەممەش ھەر لە کۆبوونەوەیەک دا بە سەرۆکایەتیی عومەر ڕەزاز ئاڵوگۆڕەکانی ھاوپەیوەند بە مزگەوتی ئەقسای تاوتوێ کردو ھەنگاوی زایونییەکانی لە مەڕ داخستنی بابۆڕڕەحمە دایە بەر ڕەخنە.

دادگەی ڕژێمی زایونی لە شاری قودس ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو بڕیاڕی داخستنی بابۆڕڕەحمەی لە مزگەوتی ئەقسا دەرکردو دوو مانگ دەرفەتیشی بۆ ئەنجومەنی ئەوقاف و کاروباری پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان لەم شارەدا دیاری کرد ھەتا ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات.

دوابەدوای ئەو کردارە ، وەزارەتی دەرەوەی ئەردەنیش دژایەتیی ئەم وڵاتەی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگەی ڕژێمی زایونی بۆ داخستنی بابۆڕڕەحمە ڕاگەیاندو پێی داگرت: قودسی پیرۆزو مزگەوتی ئەقسا بەشێکن لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین و دەزگای دادی ئیسرائیل ھیچ دەستەڵاتێکی لەم ناوچەیەدا نابێت.