ئادار 20, 2019 16:27 Asia/Tehran
  • هەوڵی

رژیمی زایۆنی داوای لە بیست و شەش وڵات کردووە تاکوو لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە پەلامارەکانی سوپای ئەو رژیمە دژبە بەشداربووان لە خۆپێشاندانەکانی گەڕانەوە لەسنورەکانی غەززە دەنگ نەدەن.

بڕیارە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان سبەی پێنج شەممە ئەو بڕیارنامەی کە تێیدا پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر ئامادەبووانی ڕێپیوانی ئاشتیانەی گەڕانەوە لەسنوری غەززە، بەتاوانی جەنگی ناونراوە، بخاتەبەر دەنگدان.

بەپێی راپۆری کەناڵی حەوتی تەلەفزیۆنی رژیمی زایۆنی، "ییسرائیل کاتس" وەزیری هەواڵگریی رژیمی ئیسرائیل لە پەیامێک بۆ وەزیرانی دەرەوەی بیست و شەش وڵات خوازیاری هاوڕێتی کردنیان لەگەڵ رژیمی زایۆنی و دەنگ نەدان بە بڕیارنامەی ئیدانەکرانی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بووە.

کۆمیتەی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاندبوو کە سوپای رژیمی زایۆنی لەدژ دانیشتووانی غەززە لە خۆپێشاندانەکانی گەڕانەوە تاوانی جەنگیان ئەنجام داوەو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانکارییانە دەبێ سزا بدرێن.

ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی سنوریی غەززە لە سی مارسی٢٠١٨وە دەس پێ بووەو تائێستا زیاتر لە٢٧٠ فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنی شەهیدو لانیکەم بیست و حەوت هەزار کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرپەیڤ