ئادار 22, 2019 13:44 Asia/Tehran
  • پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، حەوت برینداری لێکەوتەوە

لە پەلاماری ئاسمانیی شەوی ڕابردوو (پێنج شەممە)ی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، حەوت فەلەستینی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "سەفا"؛ ئەو پەلامارانە بۆسەر ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ڕەفەح لەباشوری کەرتی غەززە ڕووی داوە.

لەهەمان کاتدا، سوپای رژیمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو پەلامارانە، ئیدیعای کرد؛ چەند پێگەیەکی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لەباشوری کەرتی غەززەی داوەتە بەرپەلامار.

فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی یەکشەممەی ڕابردووش چەندین جار بە هێرش کردنەسەر کەرتی غەززە، هەندێ شوێنی کەرتەکەیان بۆردومان کرد.

پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە لە رۆژانی ڕابردوودا تەشەنای کردووە، زۆرێ لە شیکاران، تاوسەندنی پەلامارەکان بۆسەر کەرتی غەززە بەچەشنێک هەوڵدان بۆ دەس خرانی دەنگی شارۆچکە نشینانی زایۆنی لەلایەن "بنیامین نەتانیاهۆ" لەقەڵەم دەدەن.

هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی رژیمی زایۆنی و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمە، نۆی ئاڤریل بەڕێوە دەچێ.