ئادار 22, 2019 16:08 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی چاوی کەوت بە هاوشانە تورکەکەی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد جەواد زەریف" کە بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی لوتکەیی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکارییە ئیسلامییەکان سەردانی ئەستەمووڵی تورکیای کردووە، پێش دەس پێ بوونی دانیشتنەکە، چاوی کەوت بە "مەولوود چاووش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا.

دانیشتنی لوتکەیی ڕێکخراوی هاوکارییە ئیسلامییەکان ئەمڕۆ لە ئەستەمووڵ بەئامانجی تاووتوێی ڕەهەندو لایەنە جیاجیاکانی ڕووداوی ترۆریستیی پەلاماری ترۆریستیی سەر دوو مزگەوت لە نیوزیلەند  و کوژرانی زیاتر لە پەنجا نوێژخوێن، دەس پێ بووە.

پاش کوشت وبڕی دڕندانەی موسڵمانان لە نیوزیلەند، "محەممەد جەواد زەریف" رۆژی هەینی ڕابردوو(١٥ی مارس) لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ "مەولوود چاووش ئۆغڵوو"، پێشنیاری بەڕێوە چوونی دانیشتنی لوتکەیی ڕێکخراوی هاوکارییە ئیسلامیەیکانی خستەڕوو کە سەرۆکایەتییەکەی لەئەستۆی تورکیایە.