ئادار 23, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی چل هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینیی مزگەوتی ئەقسا

چل هەزار فەلەستینی دانیشتووی قودس و سەرزەوینە داگیرکراوەکانی١٩٤٨ نوێژی هەینیان لە مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا بەرپا کرد.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ، ئەو کارە ئەمڕۆ هەینی لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە ژمارێکی زۆر لەهێزی پۆلیس و سوپای رژیمی داگیرکەری قودس لە بەشە جیاجیاکانی شاری قودس و بەشی کۆنی ئەو شارەو دەورووبەری مزگەوتی ئەقسا جێگیرببوون.

داگیرکەرانی زایۆنی، ناسنامەی نوێژخوێنانی فەلەستینیان لەکاتی چوون بۆ ئەو مزگەوتە، پشکنی.

شێخ عەکرمە سەبری گوتاربێژی مزگەوتی ئەقسا جارێکی دیکە پێی داگرت لەسەر هەڵوێستی ئەنجومەنی ئەوقاف و پیرۆزیەکان و کاروباری ئیسلامیی قودس لەمەڕ بەڕەسمییەت نەناسینی پەسەندکراوەکان و بریارەکانی دادگەکانی رژیمی زایۆنی لەدژ مزگەوتی ئەقسا.

سەرپەیڤ