ئادار 24, 2019 08:34 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە

کەناڵی ئەلمەیادین دوێشەو(شەممە) ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنی بۆردومانی کەرتی غەززەی کردووە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی، رۆژهەڵاتی ئۆردوگای "ئەلبریج" ی ناوەندی کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، لانیکەم پێنج فەلەستینی لەو پەلامارەدا بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستینیش چەند کاژێر لەمەوبەر ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی رژیمی زایۆنی تاقمێک لە گەنجانی فەلەستینی لەناوەندی کەرتی غەززە کردۆتە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکان، کۆپتەرەکان وتۆپخانەی رژیمی زایۆنی لەڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بۆردومان وتۆپباران کردووە.

رژیمی زایۆنی لە دیسەمبەری٢٠١٧وە خولی نوێی پەلامارە ئاسمانییەکان بۆسەر کەرتی غەززەی خستووەتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا هەزاران فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.

کەرتی غەززە لە ساڵی٢٠٠٦ـەوە لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە لەگەمارۆی رژیمی ئیسرائیل دایەو دانیشتووانی کەرتی غەززە بەرەوڕووی گیرو گرفتی زۆرن.