ئادار 24, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی گەنجێکی فەلەستینی لە غەززە

گەنجێکی فەلەستینی کە دوێشەو(شەممە) بەزەبری گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی لە رۆژهەڵاتی غەززە بریندارببوو ، شەهید بوو.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین رایگەیاند؛ "حەبیب هەمزە میسری" لاوی فەلەستینی شەوی ڕابردوو لە رۆژهەڵاتی غەززە کەوتبۆ بەر گولـلەی سەربازانی ئیسرائیلی.

سەربازانی ئیسرائیلی شەوی ڕابردوو بەدەسڕێژ و بڵاوکردنەوەی گازی فرمێسکهێن دەستیان کرد بە سەرکوت کردنی چالاکیی ئاشتیانەی فەلەستینیان لە کەرتی سنوریی غەززە کە بەهۆیەوە، چوار کەس لەوان "حەبیب هەمزە میسری" برینداربوون و دەیان کەسی دیکەش بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی حاڵەتی خەفەبوون هاتن.

هەروەها فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئیسرائیلیەکان، چەندین جار لاوانی فەلەستینیان لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە کردەئامانج کە بەهۆیەوە چەند کەس بریندار بوون.

فڕۆکەیەکی رژیمی زایۆنیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو بازگەی چاودێریی بزووتنەوەی حەماس لە باشوری غەززەی بۆردومان کرد.