ئادار 25, 2019 09:14 Asia/Tehran
  • دەست درێژیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی «بەیت حانون» لە کەرتی غەززە

ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوو شەممە ڕۆژھەڵاتی «بەیت حانون» لە کەرتی غەززەی دایەبەر ھێرشی تۆپەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ھەواڵدەریی «شەھاب»، سوپای ڕژێمی زایونی بانگەشەی کردووە کە لەو شاڵاوانەی دا سێ ئەندامی حەماس بریندار بوونە. 

سەرچاوە فەلەستینییەکانیش باسی شاڵاوی ئاسمانیی ھەمدیسانی زایونییەکانیان کردووە بۆ سەر بنکەی خۆڕاگری لە ناوچەی « جەحرولدیک» لە کەرتی غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی فەلەستینی، ھەتا کاتژمێر دوو سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، پێنج ھێرشی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکان و تۆپخانەی ڕژێمی زایونی دژی کەرتی غەززە ئەنجامی گرتووە.

ڕۆژی یەکشەممەش فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕژێمی زایونی دوو بینۆگەی حەماسی لە باشووری غەززەدا خۆیان وتەنی لە تۆڵەی گواستنەوەی ڕادەیەکی زۆر تەقەمەنی لە باشووری غەززەوە بۆ فەلەستینی داگیرکراو، بوردومان کرد.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایونیش ئێوارەی ڕۆژی شەممە موشەکێکی گرتە فەلەستینییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئوردوگای «ئەلبریج» لە ناوەندی کەرتی غەززە کە لە ئەنجام دا لانیکەم پێنج فەلەستینی بریندار بوون.

لاوانی فەلەستینی وشدارییان داوە، لە تۆڵەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی ، ھەڵمەتی شەوانەیان لە سنوورەکانی کەرتی غەززە توندتر دەکەنەوە.

سەرپەیڤ