ئادار 25, 2019 12:17 Asia/Tehran
  • کوژرانی بیست لەشکریی سەعودی لە باشووری عەرەبستان

وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لە ھەڵمەتی سوپاو لێژەنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دوو بنکەی سەربازیی سوپای عەرەبستان لە ناوچەی جیزانی باشووری ئەم وڵاتە ، بیست دەست درێژکاری سەعودی تیادا چوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،«یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: لەم ھەڵمەتەدا دەیان دەست درێژکاری دیکەی سەعودیش بریندار بوون.

وتەبێژی ھێزەچەکدارەکانی یەمەن وتیشی: بەرلەم ھەڵمەتە، موشەکێکی زەلزال دابووی لە مۆڵگەی ھێزەکانی سوپای عەرەبستان.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دوانزەهەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورت و ھەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم بوونی لەڕادە بەدەری خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتا ئێستا لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە لەم وڵاتەدا بە ئامانجەکانیان لەوانە ھێنانە سەر دەستەڵاتی دەستنیاکانی خۆیان بگەن.

 

سەرپەیڤ