ئادار 25, 2019 12:36 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی خەباتکارانی فەلەستینی بۆسەر تەلەبیب

میدیاکانی نێودەوڵەتی باسی پەلاماری مووشەکیی خەباتکارانی فەلەستینیان کرد بۆ سەر ناوچەی باکووری تەلەبیب و بریندار بوونی لانیکەم حەوت زایۆنیست.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی فارس  ، ئاسۆشێتێدپرێس رایگەیاند  دوای بەرز بوونەوەی دەنگی  ئاژیری وشداری مووشەکی، دەنگی تەقینەوەیەک  لە ناوچەی هاشارون لە باکووری تەلەبیب بیسترا و سوپای زایۆنیستی  ڕایگەیاند کە مووشەکێک لە غەززەوە هاوێژراوە.

هەواڵدەریی سپوتنیکیش ڕایگەیاند : دەنگی ئاژیر لە ناوچەکانی باکووریی تەلەبیبەوە بیستراوە و ماوەیەک دواتر  راکێت و مووشەکێک نراوە بەم ناوچەیەوە . 

کەناڵی تەلەفزیونی حەدەسیش  ڕایگەیاند : سیستمی دژە مووشەکیی گومبەزی ئاسنینی ئیسرائیل نەیتوانی مووشەکی هاوێژراو لە کەرتی غەززە  پێ وشوێن بگرێ.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەبەر ئەم پەلامارە  مووشەکی و بەهاوەنە  لانیکەم  حەوت  کەس لە دانیشتوانی  باکووری تەلەبیب بریندار بوونە.

پەلاماری مووشەکی بۆسەر تەلەبیب لە بارودۆخێک دایە  کە لە ڕۆژانی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی  چەندین جار بنکەکانیان لە کەرتی غەززە داوەتە بەر پەلامار و چەند فەلەستینییان شەهید و بریندار کردووە.

سەرپەیڤ