ئادار 25, 2019 18:06 Asia/Tehran
  •  جێگری وەزیری  پەترۆڵی ئێران : تورکیا خوازیاری  زۆرتربوونی کڕینی گاز لە ئێران بووە

جێگری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری گاز بەئاماژە بە هەناردەی گازی ئێرن بۆ تورکیا، عێراق، ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان، گوتی : داوا بۆ زۆرترکردنی هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا هاتۆتە ئاراوەو وتووێژەکانیشی هەر ئێستا بەردەوامە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا؛"حەسەن تۆربەتی" جێگری وەزیری نەوت و بەڕێوە بەری بەشگەی نیشتمانیی گازی ئێران گوتیشی: گڕێبەستی هەناردەی گازی ئێران بۆ وڵاتی تورکیا بە ڕادەی ساڵانە ١٠ ملیار دۆڵاڕ مەتری شەش پاڵۆ گازی سروشتی لە ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ ئیمزا کراوە.

 بەڕێوە بەری بەشگەی نیشتمانیی گازی ئێران  لە بارەی ڕادەی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراقیش گوتی: بەشگەی نیشتمانی گازی ئێران دوو گڕێبەستی ٦ ساڵەی هەناردەی گاز بەرەو شارەکانی بەغدا و بەسرەی لەگەڵ وڵاتی عێراق بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە هازگەکانیی ئەو وڵاتە ئیمزا کردووە کە  خاڵی دەستپێکی  ڕادەستکردنیی گاز بە هازگەکانی شاری بەغدا لە "نەوت شار" لە پارێزگای کرماشان، ڕۆژاوای ئێران و خاڵی ڕادەستکرانی گاز بە بەسرە لە سنووری شەلەمچە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران دایە . ئەو هەروەها بەباسکردنیی ئەمەی کە گازی ئێران بۆ ئەرمەنستان بە ڕادەی مامناوەندی ڕۆژانەی نزیک یەک ملوین مەتری شەش پاڵۆ درێژەی هەیە کە بە کارەبا تەهاتۆر دەکرێت، گوتیشی: بازەرگانی گازی ئێران لەگەڵ کۆماری  ئازەربایجانیش لە تەشکی"سوواپ گاز" لە ئاستارا بەرەو ناوچەی خۆدمۆختاری نەخجەوان لە کۆماری ئازەربایجان بە بارستای نزیک یەک ملوێن مەتری شەش پالۆ لە رۆژ دا درێژەی هەیە.

سەرپەیڤ