ئادار 25, 2019 18:54 Asia/Tehran
  •  سوریاو عێراق بۆ کرانەوەی بوارگە سنووریەکانی نێوانیان وتووێژیان کرد

باڵوێزی سووریا لە عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ موحەممەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و کرانەوەی بوارگەکانی سنووری وتووێژو ڕاوێژیان کردووە.

 ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری سوریا(سانا) باس لە وە دەکات، سەتام جەدعان ئەلدەندەح" باڵوێزی سوریا جگە لە پێوەندی  لەگەڵ ڕێگاکانی پەرەو گەشەی زۆرتر لە ڕابردووی پێوەندییەکانی دوو وڵاتیش بیرو ڕایان گۆڕییەوە.

پرسی کرانەوەی بوارگە سنوورییەکانی نێوان دوو وڵات لە درێژەی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی کاربەدەستانی پایەبەرزی سەربازی سێی وڵاتی ئێران، سوریا و عێراق لە دێمەشق کەوتە بەر باس و ڕاوێژ. بڕیارە دوای کرانەوەی ئەم بوارگە سنوورییە ،بازەرگانی نێوان دوو وڵاتی عێراق و سوریا و هات و چووی زیارەتکاران و مۆسافیران لە رێگای سنوورەکانی زەمینی زۆرتریش بێت.

بەرلەمەیش پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە سەر پاراستنیی سنوورە هاوبەشەکانیی نێوان عێراق و سوریا و کرانەوەی  بوارگە سنوورییەکان بۆ هاسانکاریی لە پێناو گەیاندن و گواستنەوە لەمەر پشتگری لە بازەرگانیی نێوان دوو وڵات جەختیکردبوو. عێراق و سوریا ٦٠٥ کیلومەتر سنووری هاوبەشیان لەگەڵ سێی بوارگەی سنووری بریتی لە ڕابیعا، ئەلقائێم و ئەلوەلید هەیە.