ئادار 26, 2019 07:48 Asia/Tehran
  • دیداری شاندێکی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ سەیید حەسەن نەسروڵڵا

شاندێکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس»، بە سەرپەرشتیی ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ئەم بزوتنەوەیە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند:  شاندێکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس»،بە سەرپەرشتیی  جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ئەم بزوتنەوەیە چاوی بە سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کەوتووەو ھەردووک لا لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە تازەترین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و ناوچەکەو دەستدرێژکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

کۆپتەرو فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی دووشەممە لە چەند نۆرەدا کەرتی غەززەیان داوەتە بەر شاڵاوی موشەکی. ھەر لەم پەیوەندییەدا تاقمەکانی فەلەستینی پێیان داگرتووە، وەڵامی بوردومان بە بوردومان و خوێن بە خوێن دەدەنەوە.

کۆپتەرو تۆپخانەو فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا گەلێک جار ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە.

ڕژێمی زایونی لە دیسامبەری ٢٠١٧ەوە خولی تازەی شاڵاوی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززەی دەست پێکردووەتەوە.

لە شاڵاوەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە ھەتا ئێستا ھەزاران فەلەستینی شەھیدو بریندار بوونە.

کەرتی غەززە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە گەمارۆی زەوینی و داسمانی و دەریایی ئیسرائیل دان و دانیشتووانەکەی بەرەوڕووی گرفت و چورتمی زۆرن.