ئادار 28, 2019 09:56 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هێزی یەمەنی لە عەسیری عەرەبستان

هێزەکانی سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەی مەجازە لە عەسیری عەرەبستان، توانیان سێ ناوچەی داگیرکراو لەلایەن بەکرێگیراوانی سعودی پاکتاو بکەن و ژومارێکیشیان لێ بکوژن و یان برینداریان کەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی  هەواڵدەریی تەسنیم ، هێزەکانی یەمەنی هەروەها توانیان  پێشڕەوی بەکرێگیراوانی سعودی  لە دەورووبەری  بازگەی عەلەب لە عەسیر بوەستێنن.

لەم ئۆپراسیۆنەدا ژومارێک بەکرێگیراو کوژران  و یان بریندار بوون  . 

لەلایەکی دیکەوە یەکەی ئەندازیاری  سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن توانیان  ئوتوموبیلی هەڵگری بەکرێگیراوانی سعودی  لە ناوچەی سەدیس لە نەجران لە باشووری عەرەبستان  بتەقێننەوە کە بە هۆی ئەم ئۆپراسیۆنەشەوە ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی کوژران و بریندار بوون. 

لە جیزانی عەرەبستانیش  هێزەکانی یەمەن، پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سوپای سعودی لە دەورووبەری چیای قەیسیان  وەستاند و ژومارێک لەوانیان کوشت .

هەرلەم حاڵەدا لەبەر پەلاماری تۆپخانەیی  سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پێنج تیرۆریست لە بەرەی  حازمییە  لە پارێزگەی بەیزا کوژران.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسوور ھادی سەرۆکی لەکارکشاوەی یەمەن،شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و  هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

وەزارەتی تەندروستیی یەمەنیش لە کۆتایی چوارەمین ساڵی شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی چوار ساڵ شەڕو خوێنڕشتن ١٢ ھەزار یەمەنی کوژراون و نزیکەی ٢٦ھەزار کەسیش لە ئەنجامی شاڵاەوەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بریندار بوونە کە لەم ژمارەیە شەش ھەزارو سێسەدو شەست و یەک کەسیان ژن و منداڵن.

جێگای ئاماژەیە دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی ھەروەھا وڵاتی دەستکورت و ھەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم بوونی لەڕادە بەدەری خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوەو سەرباری ئەمەش ھەتا ئێستا لە بەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا  لەوانە ھێنانە سەر دەستەڵاتی دەستنیاکانی خۆیان مسۆگەر بکەن.

سەرپەیڤ