ئادار 29, 2019 15:05 Asia/Tehran
  • برینداربوونی سێ فەلەستینی لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە

وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە وتی:ھێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای پەلاماردانی ناوچەیەک لە نزیکی جبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لانیکەم سێ فەلەستینیی بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئەشرەف قدورە» وەتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە جەختیشی کرد: ئەم سێ فەلەستینییە بۆ چارەسەری گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی باکووری کەرتی غەززە.

ھەر لەم حاڵەدا، لاوێکی فەلەستینی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە شاڵاوی لەشکریانی زایونی بۆ سەر ناوچە فەلەستینییەکان لەشکرییەکی ئیسرائیلیی ڕایەبەر ترۆمبیلەکەی و برینداری کرد. دۆخی ئەو لەشکرییەی ئیسرائیل بە شپرزە ڕاگەیەندراوە.

زایونییەکان بۆ مسۆگەر کردنی ئامانجەکانی پاوانخوازانەیان ڕۆژ نییە ھەڵنەکوتنە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین و بە بڕوبیانووی پوچەڵ و بێ بنەما فەلەستینیەکان ڕاپێچ نەکەن، ئینجا لە بەرامبەر دا فەلەستینییەکانیش بە ئەنجام دانی ھەڵمەتی دژی زایونی بەرنگاری ئەو دڕندەکارییانەی ئیسرائیلییەکان دەبنەوەو تۆڵەیان لێ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ