نیسان 04, 2019 11:53 Asia/Tehran
  • شێخ قاسم: ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئیسراییل کارەساتبارە

ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتی: ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ دوژمنی زایۆنی، دواهاتی کارەساتبار و تێکدەری بۆ ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی قودس (قدسنا)؛ "شێخ عیسا قاسم" ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە بە ڕەخنە لە بەشداریی زایۆنییەکان لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بەءرەین جەختی کرد کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە راستیدا داکۆکی لە داگیرکارییەکانی ئیسراییلە.

شێخ عیسا قاسم وتیشی: پێشوازیی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە میواندارێتیی کردنی زایۆنییەکان بە مانای راگەیاندنی راشکاوانەی ڕژێم لەمەڕ پاشگەز بوونەوەی لە ئارمانجە پیرۆزەکانی خەڵکی بەحرەینە.

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی کارئافراندن بە میواندارێتیی مەنامە ١٥ تا ١٨ی ئاپریل بە بەشداریی ژمارێک لە کارناسانی ئابووری لەوان ٤٥ کەسایەتیی زایۆنی و لە سەرووی هەموویانەوە "ئێلی کۆهێن" Eli Cohen وەزیری ئابووریی ئیسراییل بەڕێوە دەچێت.

کوەیت لە کاردانەوە بە بەشداریی لێژنەی زایۆنی لە کۆبوونەوەکەی بەحرەین، ئامادەبوون لەو کۆبونەوەی بایکۆت کرد.

هەوڵی بەحرەین و ژمارێک وڵاتی عەرەبی دیکە لەوان عەرەبستانی سەعوودی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە ئەم ڕژێمە ساڵەهای ساڵە کە جگە لە سەرکوت کردنی فەلەستینیەکان زۆرێک لە ناوچە عەرەبی_ ئیسلامییەکانی داگیر کردووە.

سەرپەیڤ