نیسان 10, 2019 13:32 Asia/Tehran
  • پارتی لیکود پێشەنگی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیلە

لە ئەنجامی ژمێردرانی لەسەدا ٩٥ی دەنگەکان، پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بووە بە پێشەنگی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم ڕژێمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە ئەنجامی ژمێردرانی لەسەدا ٩٥ی دەنگەکان،بووە بە پێشەنگی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم ڕژێمە.

میدیاکانی ڕژێمی زایونیش ئەمڕۆ چوارشەممە وایان بڵاو کردووەتەوە کە، بە ژمێردرانی لەسەدا چلی دەنگەکان، پارتی لیکود بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاھۆ» لە ١٢٠ کورسیی پەرلەمان چل کورسیی دەست خستووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پارتی « شین- سپی» بە سەرۆکایەتیی « بنی گانتێز»یش ٣٥ کورسیی بەدەست ھێناوە.

بە سەرکەوتنی پارتی لیکود، بواری ئەوە بۆ «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی خۆش کراوە ھەتا بۆ پێنجەمین خولیش لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم ڕژێمەدا بمێنێتەوە.

سەرپەیڤ