نیسان 14, 2019 19:14 Asia/Tehran
  • هەڵوەشێندرانی سەفەرەکی وەڤدی زایۆنیستی بۆ بەحرەین

سەفەری وەڤدی بازەرگانی و سیاسی ڕژیمی زایۆنی بۆ بەحرەین بەمەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ئابووری نێو دەوڵەتی مەنامە،هەلوەشێندرایەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆیتێرز؛ "جاناتان ئورتمانز" سەرۆکی کۆنفرانسی ئابووری نێو دەوڵەتی مەنامە گوتی: لە حاڵیکدا کە بەحرەین پێشنیاری داوە بە وەڤدی ئیسرائیلی کە لەوان پێشوازی دەکرێت،بەڵام ئەم وەڤدە ئەمرۆ یەکشەممە بڕیاری گرت بە هۆی نیگەرانییەکانی ئاسایشتی لە کۆنفرانسی مەنامە دا ئامادە نەبێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەڵوەشێندرانی ئامادەبوونی وەڤدی ئیسرائیلی لەم کۆنفرانسە دوای ئەمە ئەنجامی گرت کە پەرلەمانی بەحرەین میوانداریەتی وڵاتەکەی لە کەسایەتییەکانی زایۆنی لە کۆنفرانسی ئابووری کارخوڵقاندن شەرمەزار کرد.

بەرلەمە سەرچاوەکانی بەحرەینی ڕایانگەیاندووە ٤٥ کەسایەتی زایۆنی بە سەرۆکایەتی "ئیلی کۆهین" وەزیری ئابووری ڕژیمی زایۆنی لە کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی کارخوڵقاندنی مەنامە کەلە ١٥ تا ١٨ـی ئاپریل بەڕێوە دەچێت بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ