نیسان 17, 2019 20:29 Asia/Tehran
  • ڕووخاندنی ماڵی شەهید بەرغووسی لە ڕامەڵڵا

چەکدارنی زایۆنیستی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵی شەهید ساڵح عومەر بەرغوسییان لە گوندی کوبەر لە باکووری ڕۆژاوای ڕامەڵڵا تێک ڕووخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، ژومارێکی زۆر لە چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی هاوڕێ لەگەڵ دەیان گەشت و نەفەر هەڵگر پەلاماریان کردەسەر گوندی کوبەر و لە دەورووبەری ماڵی شەهید بەرغوسی سەقامیان گرت.

دوابەدوای پەلاماری چەکدارانی زایۆنیست بۆسەر ئەم گوندە، تێکهەڵچوونی نێوان زایۆنیستەکان و دانیشتوانی گوندەکە ڕووی دا ، داگیرکەران بە هاویشتنی  گوڵڵە و گازی فرمێسک هێن دەستیان کردە سەرکوتکردنی فەلەستینییەکان کەلەم تێکهەڵچوونەدا چەند فەلەستینی بریندار بوون.

دوابەدوای ئەم تێکهەڵچوونە ، لورییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی  ماڵی ئەم شەهیدە فەلەستینییەیان تێکڕووخاند.

ساڵح عومەر بەرغووسی  دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو دوابەدوای پەلاماری گرووپێک لە هێزەکانی تایبەتی سوپای زایۆنیستی بەمەبەستی گرتنی ناوبراو، شەهیدیان کرد.