نیسان 20, 2019 09:17 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی 100 ئاوایی لە پارێزگەی زالع لە لایەن هێزە یەمەنیەکانەوە

ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن دوای چوار رۆژ شەڕ لە گەڵ بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە پارێزگەی زالع لە باشووری یەمەن ، سەد گوندیان لە ژێر رکێفی دەسدرێژکاران رزگار کرد .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدرەیی فارس ، سەرهەنگ یەحیا سەریع وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن گوتی : ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکان هەروەها توانیان دەیان بنکەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەمانیی سعوودیان خستە ژێر رکێفی خۆیان .

 یەکینەی موشەکیی ئەرتەشی یەمەنیش بە موشەکێکی نوێی بەدر ئێف بنکەی حکولە سەر بە لەشکەریانی سعودیان لە پارێزگەی زالع دایە بەر پەلامار .

 سعودی بە داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە هێرشی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی و دەریایی و وئاسمانیی   ئەم وڵاتە .

سەرپەیڤ