نیسان 20, 2019 18:53 Asia/Tehran
  • ئەلسەباغ لەدانیشتنی بەغدا ڕوو لە ترامپ؛ جەولان ڕزگار دەکەین

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە قسەگەلێکدا لەڕەوتی دانیشتنی پەرلەمانەکانی دراوسێ لە بەغدا ڕوو لە ترامپ وتی: جەولان هی سوریایە و ڕزگاری دەکەین.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "ئەلنەهرەین"؛ "حەمودە یوسف ئەلسەباغ" سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە دانیشتنی پەرلەمانەکانی دراوسێ لە بەغدا ڕوو لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: جەولان هی سوریایە پتر لەوەی واشنگتۆن ئەمریکی بێت.  ئێمە جەولان رزگار دەکەین و لە تۆزقاڵێک لەخاکی وڵاتمان چاوپۆشی ناکەین . ئێمە بەرەوڕووی هەر دەسدرێژکار و داگیرکەرێک دەبینەوەو ئەو بابەتە بۆ تاووتوێ ناشێ. ئەمریکا بەرەوڕووی گەلێکە کە چاوپۆشی لە تۆزقاڵێک لەخاکەکەی ناکا.

ئەلسەباغ جەختی کرد: هەموو بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش جەخت لە ئەسڵی ڕێزگرتن لەخاکی سوریا دەکەنەوە. ئێمە داکۆکی ڕەهای خۆمان لە برایانی فەلەستینی ڕادەگەیێنین و ڕایدەگەیێنین کە قودس پایتەختی هەمیشەیی فەلەستینە. گەلی سوریا سورە لەسەر زاڵبوون بەسەر ترۆریزمدا. گشت ئەو هێزانەی بێ ئیزنی حکومەت هاتوونەتە سوریا دەبێ بچنەدەر و دەبێ هەمووان ڕێزبگرن لە سەروەریی و سەربەخۆیی سوریا.

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتی: ئەوەی وا ڕوو دەدا بابەتێکی نوێ نییەو خەباتی گەلانی ئێمەش پرسێکی تازە نییە.