نیسان 21, 2019 10:10 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپخانەی یەمەنییەکان بۆ سەر باشووری عەرەبستان

یەکینەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپخانەی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا شوێنی کۆبوونەوە و بنکە و مەتەرێزی هێزە سەربازییەکانی سەعوودییان لە "جەبەلوقەیس" لە جەیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ژیدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند؛ لەو ئۆپەراسیۆنەدا زەبر و زیانی قورس لە بەکرێگیروانی سەعوودی کەوتووە.

پێشتر "شەرەف لوقمان" وتەبێژی سوپای یەمەن جەختی کردبوو کە و هەروەها دام و دەزگەی دەسدرێژکاران تا ئەو کاتەی کە گەمارۆ و دەسدرێژیی ئەوان بۆ سەر  یەمەن بەردەوام بێ، وەبەر پەلاماری  یەمەنییەکان دەکەوێ.

هەروەها هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو توانیان پێش بە پێشڕەویی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ناوچەی "زابە" لە شاری "ماویە"ی هەڵکەوتوو لە پارێزگای "تەعز" لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن بگرن و زەبر و زیانێکی قورس لە دەسدرێژکاران بدەن.

سەرلەشکەر "عەلی مووشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی  یەمەن ئەمدواییە ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو یەمەنییەکان بەڵێنیان داوە هەرگیز نەهێڵن تەنیا یەک دەسدرێژکاریش بە زیندوویی خاکی یەمەن بەجێ بێڵێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.