نیسان 22, 2019 09:40 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی  کۆمکاری عەرەبی بۆ داکۆکی لە گەلی فەلەستین

وەزیرای دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی لە دانیشتنێکی لوتکەییدا ، لە قاهیرەی پێتەختی میسر لە بەیاننامەی کۆتاییدا وێڕای پشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین دژایەتیان نیشاندا لە گەڵ گەڵاڵەی ئەمریکی سەودای سەدە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینیی مەعا ، ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب رۆژی یەکشەممە جەختیان کردەوە ، خستنە ڕووی پرۆژەی وەک گەڵاڵەی ئەمریکیی سەودای سەدە تا کاتێک کە مافی رەوای گەلی خەباتکاری فەلەستین و لە سەروویەوە مافی فەلەستینیەکان بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووس ، پێکهاتنی وڵاتی فەلەستینی و خاوەنی سەرزەویی لەسەرسنوورەکانی چواری ژوئەنی ساڵی 1967 بە ناوەندییەتی قودس ، مافی گەڕانەوەی ئاوارەکان ، دەسپێشخەریی ئاشتیی عەرەبیی و ئازادیی بەندکراوانی فەلەستینی لە بەندیخانەی ئیسراییل دابین نەکات ، هەرگیز ناتوانێ ببێ بە هۆی دامەزرانی ئاشتیەکی پاوەجێ و گشتداگر لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین .

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی لە کۆتایی جڤینەکەیاندا هەروەها لەسەر پێبەندبوونی وڵاتانی عەرەبی بە دابینکردنی دارایی ئەمن بۆ پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی جەختیان کردەوە .

بە گوێرەی پرۆژەی ناسراو بە سەودای سەدە ، ئیسراییل بەرپرسایەتی ئاسایشیی بەشێکی زۆری لێواری رۆژاوا و تێپەڕگە سنووریەکان ئەگرێتە دەست و تەنیا گەڕەکە عەرەبیەکانی قودسی روژهەڵات لەسەر وڵاتی فەلەستین دەبێ و غەززە بە مەرجی رەزامەندیی حەماس لە گەڵ چەکداماڵین ، لە گەڵ وڵاتی نوێی فەلەستین تێکەڵ دەکرێ .