وەزیری زانیاریگەیاندنی فەلەستین : ڕێگا بۆ جێ بە جێ کرانی پیلانی سەدە نادەین
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری زانیاری گەیاندنی فەلەستین جەختی کرد : ڕێگا نادەین کە پیلانی ئەمریکیاییەکان " سەودای سەدە " جێ بە جێ بکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " نەبیل ئەبووڕدینە " وەزیری زانیاری گەیاندنی فەلەستین ڕۆژی یەکشەمە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی مێدیا عەرەبیەکان لە کوەیت وتی : پرسی فەلەستین ئێستاکە لە مەترسیگەلی گەورە دایە بۆیە ڕووبەڕوو بوونەوەی لە گەڵدا پێویستی بە هەوڵگەلی زۆرتر و کردەوەگەلی سیاسی لە ئاستی عەرەبی و نێونەتەوەییە . ئەبووڕدینە وێڕای ئاماژە بە کردەوەگەلێک لە پێناو لاواز بوونی ئومەتی عەرەبی و کەم ڕەنگ کردنی پیروزایەتیەکانی ئەوان ئەنجام ئەدرێت جەختی کرد : پیلانەکان دژی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر دەبێت لەم ڕووەوە دەبێ بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی ئەو تەنگژە مەترسیدارە یەکگرتوو بین . وەزیری زانیاریگەیاندنی فەلەستین وەبیریشی هێنایەوە سەودای سەدە پرسی قودس لە ڕەوتی سیاسی و ئاشتیخوازانە وەدەر دێنێ و بە بێ قودسی فەلەستینی ، ئاشتی و سەقام نابێت و ئێمە قەبووڵ ناکەین توزقاڵێکیش لە خاکی فەلەستین جیا بێتەوە . سەودای سەدە گەڵاڵەیەکی نوێ لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکایە کە بە دوای لەناو بردنی مافی گەلی فەلەستین ئەو گەڵاڵەیە بە هاوکاری و ڕەزامەندی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ وێنە عەرەبستان بە دی هاتووە . بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکایی سەودای سەدە قودسی پیرۆز ئەدرێت بە ڕژیمی زایونی ، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێت و فەلەستین تەنیا خاوەنی سەرزەوینە بە جێ ماوەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی ڕووباری ئەردەن و کەرتی غەززە دەبێت .