شکست هێنانی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دەیروزوری سووریا
نیسان 23, 2019 15:17 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای سووریا توانیان پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی "سیال" لە جادەی «دیرالزور- البوکمال» بەرپەرچ بدەنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک؛ ژێدەرێکی سەربازیی سووریا ڕۆژی سێشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: هێزە سوورییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیان زەبر و زیانێکی قورس لە تیرۆریستانی داعش بدەن.
ئەو ژێدەرە هەروەها جەختیشی کرد کە ڕاپۆرتی ژمارێک لە مێدیاکان سەبارەت بە هێرش کرانە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی "دەیروزور" درۆ و دەلەسەی تەواوە.
لە ڕۆژانی ئەمداییەدا پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا لە میحوەرەکانی سەر بە بوارگەی سەرسنووریی «البوکمال» کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی ئەنجام دەبێ، زیاتر بووە.