نیسان 23, 2019 17:05 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی فەتح : مەحموود عەبباس بەڕەسمییەت ناسینی ئیسرائیل وەردەگرێتەوە

جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی فەتح وتی: "مەحمود عەبباس" سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەنیازە "بەڕەسمییەت ناسینی ئیسرائیل" وەربگرێتەوە.

"مەحمود ئەلعالول" جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی فەتح لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی "ئەلقودس ئەلعەرەبی" وتی: مەحمود عەبباس لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی ناوەندیی فەتح بەپێداگری لەسەر نەچوونەژێرباری درێژەی دۆخی ئێستا، هەڵوەشاندنی بەڕەسمییەت ناسینی ئیسرائیل و ڕاگرتنی هاواهەنگی ئاسایشی لەگەڵیدا ڕادەگەیێنێ.

جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی فەتح وتی: حکومەتی دۆناڵد ترامپ پاش گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و هاندن بۆ درێژەدان بە شارۆچکەسازی بۆ زایۆنییەکان، بڕیاری داوە ناوچەکە ئاڵۆز بکاو ئێستا بۆ پەیوەست کردنی ناوچەکانی لێواری رۆژاوا بە فەلەستینی داگیرکراو ئامادە دەبێ بەڵام ڕێگە بە ئەمریکا نادرێ دۆخی ئێستا بەردەوام بکرێ.

دەزگەی خۆبەڕێوەبەر لە ساڵی١٩٩٣ و بەگوێرەی ڕێککەوتنی "ئۆسلۆ" رژیمی زایۆنی بەڕەسمیەت ناسی بەڵام ئەو ڕژیمە هیچکام لە بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی جێ بەجێ نەکرد.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرە، ئەمریکا بەنیازە پاش کۆتایی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، گەڵاڵەی ناسراو بە "سەودای سەدە" ی خۆی کە بەگوێرەی، قودسی پیرۆز سپێردراوە بە رژیمی زایۆنی و فەلەستین، تەنیا خودانەتی سەرزەوینە بەجێماوەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززەی بەدەست دەبێ، جێ بەجێ بکا.

 

سەرپەیڤ