ساڵڕۆژی نەگبەت؛ هەنگاوێکی نوێ لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پلانەکانی زایۆنییەکان
ڕێبەری بەرەی دیموکراتیک بۆ رزگاریی فەلەستین وتی: ڕێثێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە، ساڵڕۆژی "نەگبەت" دەکاتە هەنگاوێکی گرینگ لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پلان و پیلانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی.
چاردەی مانگی مەیی ٢٠١٨ کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ حەفتاهەمین ساڵی وەدەرنرانی سەدان هەزار فەلەستینی لە وڵات و زێدی خۆیان و ١٥ی مانگی مەی حەفتاهەمین ساڵی پێکهاتنی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل یان هەمان ڕۆژی "نەگبەت"ـە.
"تەلال ئەبووزەریفە" لە ڕێبەرانی بەرەی دیموکراتیک بۆ رزگاریی فەلەستین لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتیشی: بەڕێوە بردنی ڕێپیوانی "مافی گەڕانەوە" لە کەرتی غەززە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی نەگبەت هەڵگری پەیامی زۆر بۆ ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانەوە لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکانە تا سەبارەت بە فەلەستین و کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ئیسراییل تەگبیری پێویست بگرنە بەر.
ئەم ڕێبەرە فەلەستینییە بە ئاماژە بەوەی کە پەیمانی ئۆسلۆ لە درێژەی چارەکە سەدەیەک جگە لە کارەسات و قەیران، هیچ سوودێکی بۆ فەلەستینییەکان نەبووە، خوازیاری یەکخستنی هەموو بزووتنەوە ئازادیخوازەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هەمبەر ئیسراییل بوو.
پەیمانی ئۆسلۆ ١٣ی سێپتەمبەری ١٩٩٣ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین واژۆ و مۆر کرا و بڕیاری بوو پرس و کێشەی وەک باروودۆخی بەیتولموقەدەس، ئاوارە فەلەستینییەکان، شارۆچکە زایۆنی نشینەکان، پرسە ئەمنییەکان و هەروەها ئەوەی بە دیاری کردنی سنوور باسی دەکرا، بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە چارەسەر بکرێ، بەڵام زیاتر لە ٢٠ ساڵ دانوستان، هیچ دەسکەوتێکی بۆ گەلی فەلەستین نەبووە.