May 13, 2019 16:30 Asia/Tehran
  • دان پیدانانی عەرەبستان لە وەبەر دەسڕێژ کەوتنی دوو نەوت هەڵگری ئەم وڵاتە لە بەندەری ئەلفجیرە

وەزیری وزەی عەرەبستان دوای ڕەت کردنەوەی میدیا سەعودی وئیماراتیەکان ڕایگەیاند : دوو نەوت هەڵگرێک کە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە نێزیک بەندەری ئەلفجیرە ی ئیمارات کەوتنە بەر دەسڕێژ ، سەربە عەرەبستان بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین " خالیدفاڵیح" وەزیری وزەی عەرەبستان وتی: ئەم پەلامارانە زیانی ئینسانی نەبووە وسوتەمەنیشی نەدەڵاندووە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە رایگەیاند ، چوار گەمیی لە نێزیک  ئاوەکانی ناوچەیی ئەم وڵاتە دراوەتە بەر دەسڕێژ . بڕێک لە میدیاکان بەیانی یەکشەممە لە ڕوودانی تەقینەوەی زۆر توند لە بەندەری ئەلفجیرەی ئیمارات لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە هەواڵیان دابوو، دوابەدوای ڕودانی ئەم تەقینەوەیە ، فڕۆکە ئەمریکی وفەرانسیەکان لەسەر ئاسمانی بەندەری ئەلفجیرە دەستیان کردە فڕین. ئاماری نەوت هەڵگرەکان کە توشی ئاگر تێکەوتن بوونە لە هەواڵەکان حەوت هەتا دە نەوت هەڵگر ڕاگەێندراوە. پیشتر کاربەدەستانی ئیماراتی هەرجۆرە ڕوداو وتەقینەوەی نەوت هەڵگرەکانیان لە ناوچەی ئەلفجیرە ڕەت کردبووەوە، بڕیک لە کارناسان ڕایان ئەمەیە ، نیگەرانی لە بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بووە بەهۆ کاربەدەستانی ئیماراتی ئەم هەواڵە سانسور بکەن وڕودانی هەرجۆرە ڕوداوێک ڕەت بکەنەوە. سەرچاوەگەلێک لە بەندەری ئەلفجیرە وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی تەقینەوەی بەردەوام لەم بەندەرە وتی: لەم ڕوداوە ، نەوت هەڵگرەکانی " سوپر تانکیر ئەلمەجد" بە ڕەقه می ٩٧٧٣٨٠٠" سوپیر تانکیری ئەلمەرزوق" بە ڕەقه می ٩١٦٥٧٦٢"نەوت هەڵگری ئەلماریج" بە ڕەقه می ٩٣٩٤٧٤١" نەوت هەڵگری ئالامیجال" بە ڕەقه می ٩١٤٧٧٦٧٤، نەوت هەڵگری خمسا ١٠ بە ڕەقه می ٩٤٣٢٠٧٠٤ کەوتنەتە بەر دەسڕێژ. هەرلەم حاڵەدا " سەیید عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە کارتێکەری نەرینی ئەم ڕوداوە لەسەر سەلامەتی کەشتیڕانی وئاسایشی هاتوو چوی دەریایی ، سەبارەت بە هەرجۆرە دەسیسە وپیلان لە لایەن خراپکاران لەمەڕ تێکدانی پاوەجیی وئاسایش لە ناوچە وشداری دا وخوازیاری وشیاری وڵاتانی ناوچە سەبارەت بە هەرجۆرە شەڕاشویی لە لایەن هۆکارانی بیانیەوە بوو. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ڕوداوانەی بەجیی داخ ومەخابن زانی وخوازیاری ڕوون کردنەوەی بوعدوڕەهەندەکانی ئەم ڕوداوە بوو.

سەرپەیڤ