حوزه‌یران 17, 2019 17:56 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانه وه ی  هەواڵی ناردنی هێزی سوپای بەریتانیا بۆ کەنداوی فارس

وەزاڕەتی بەرەڤانی بەریتانیا ، ناردنی ١٠٠ کۆماندوی سوپای ئەم وڵاتە بۆ ناوچەی کەنداوی فارسی ڕەت کردەوە.

بە پێی نوسینی ڕۆژی دوشەممەی ڕۆژنامەی واوەناوچەیی " ئەلشرقولئەوسەت" وەزاڕەتی بەرەڤانی بەریتانیا لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ناردنی ١٠٠ کۆماندوی ئەم وڵاتە بۆ ناوچە دروست نیە وتەنیا بڕیارە ٢٠کەس لە هێزی دەریایی سوپای پاشایەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی مەشقە ئاساییەکان کەلە پێشدا هاوئاهەنگ کراوە، بۆ ناوچەی کەنداوی فارس بنێردرێن. بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، ئەگەریی هەیە لە" کۆبوونەوەی کوبرا" کۆبوونەوەی نائاسایی کاربەدەستانی ئاسایشتی وسیاسی بەریتانیا بۆ لێکدانەوەی ئاڵوزی لە ناوچە، راسپیری گەلێک بۆ گوڕانی فەرمانبەریەتی ئەم هێزانە بۆ پشتیوانی لە بەرژەوەندی بەریتانیا ئەنجام بگرێت. ڕۆژنامەی ئینگلیئزی " ساندی تایمز" دوینێ هەواڵی دابوو کە لەندەن دوابەدوای پەلامار بۆ سەر دوو نەوت هەڵگر لە ئاوەکانی دەریای عومان سەد کەس لە هێزە سەربازیەکانی بۆ پاسەوانی لە گەمیە سەربازی وتیجاریەکانی خۆ بۆ بنکە وناوەندی ئەم وڵاتە لە بەحرەین دەنیریت.

سەرپەیڤ