حوزه‌یران 18, 2019 19:09 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی سەرۆک کۆماری لەکارکێشاوەی یەمەن لە ڕیاز بەرەو ئەمریکا

"عەبدڕەببە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوە و هەڵاتووی یەمەن و خێزانەکەی، بەبیانووی نەخۆشی، ڕیازی بۆ هەمیشە بەرەو ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا جێهێشت.

ماڵپەڕی "عەرەب ئەمریکا" بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی عەرەبیش نووسی: "مەنسور هادی" نامەی ماڵئاوایی خۆی لە کۆڕێکدا ئاراستەی "محەممەد سەعید جابر"ی باڵوێزی عەرەبستان لە یەمەن کردووەو تێیدا ئاماژەی کردووە بە لاوازبوونی لەمەڕ درێژەدان بە ئەرکەکانی بەهۆی نەخۆشی و دوورکەوتنەوەی لە چالاکییە سیاسییەکان.

سەرچاوە جیاجیاکان لە ئەیالەتی ئۆهایۆی ئەمریکاش هەواڵی گەیشتنی عەبدڕەببە مەنسور هادی و ژمارێکی زۆر لە کەس و کارانی بەو ئەیالەتەیان ڕاگەیاند بەمەبەستی نیشتەجێبوون لەماڵەکەی لە دەورووبەری شاری کلیوەند .

عەبدڕەببە مەنسور هادی لە٢٢ی ژانڤییەی٢٠١٥ پاش لەکارکشانەوەی کابینەی یەمەن بەسەرۆکایەتی "خالید بحاح" لە پۆستەکەی وازی هێنا. ناوبراو لە٢١ی فیڤرییەی٢٠١٥ لە سەنعا بەرەو عەدەن لە باشوری یەمەن هەڵات و هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی کابینە لەکارکشاوەکەی نزیک بە پێنج ساڵ جێی داکۆکیی رژیمی ئالی سەعود لە عەرەبستان بوو.

سەرپەیڤ