ته‌مووز 02, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • پشتگریی ئەمریکا لە عەرەبستان بۆ  سەرپەرشتی کردنی مزگەوتی ئەقسا

جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامیی فەلەستین وتی: عەرەبستانی سەعودی بە پشتگریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەوڵی بە ئەستۆگرتنی سەرپەرشتیی شوێنە پیرۆزەکانە لە قودسی داگیرکراودا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «کەمال خەتیب» جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامیی فەلەستین وتیشی : عەرەبستانی سەعودی ھەموو ڕێگایەک بەکار دێنێ بۆ ئەوەی سەرپەرشتیی پیرۆزگەکان لە دەوڵەتی ئەردەن بستێنێ و لەم ئاراستەیەدا پشتگریی تۆکمەو تەواوی دەوڵەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاشی لە پشتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، عەرەبستانی سەعودی ملوێنان دۆلاری لە ڕێگای کەسانێکی تایبەتەوە لە قودسی داگیرکراودا خەرج کردووەو ھەوڵی ئەوەش دەدات کە پشتگری کۆمەڵێک لە ڕێبەران و سەرۆک ھۆزە خۆجێییەکانیش بەدەست بێنێ.

ئەردەن لە ساڵی ١٩٢٤ەوەو ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھاتنی ئەمپراتۆریەتی عوسمانی سەرپەرشتیی پیرۆزگەکانی لە قودسی داگیرکراو بە ئەستۆ گرت. لە ساڵی ١٩٨٨ دا «مەلیک حسەین»ی پاشای پێشووی ئەردەن سەرباری پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کەرتی ڕۆژئاواش ھێشتاش ھەر سەرپەرشتیی مزگەوتی ئەقسای بۆ دەوڵەتی ئەردەن ڕاگرت.

پشتگریی ئەمریکا لە عەرەبستان بۆ دەست گرتن بەسەر پیرۆزگەکان لە قودسی داگیرکراو لە ئاراستەی گەڵاڵەی «سەودای سەدە»دایە.

سەرپەیڤ