ته‌مووز 03, 2019 18:58 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵاهیان : کرانەوەی  تونێل لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسا بنپێکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە

سکرتێری گشتیی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە فەلەستین ، کرانەوەی تونێل لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسای بنپێکردانی یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی وپەسەنکراوەکانی ڕێکخراوی ڕاهێنان، زانستی وفەرهەنگی ڕێکخراوی نەتەوەکان یۆنسکۆ زانی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، سکرتێری گشتیی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە کرانەوەی تونێلی بەناو"تەریق لحوجاج" لە  ژێر شارۆچکەی سلون سەربە مزگەوتی ئەقسا لە لایەن زایۆنیستەکان کە بە ئامادە بوونی دوو کاربەدەستی ئەمریکایی ئەنجام بوو بە ورۆژێنەرانە زانی وئەم کردەوەیەی سوکایەتی کردنی ئاشکرای زایۆنیەکان ودەوڵەتی ئەمریکا بە جیهانی ئیسلام زانی. ئەمیر عەبدوڵاهیان بە وەبیر هێنانەوەی قسە ڕەگەز پەرەستانەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە تل ئابیب لەمەڕ کردنەوەی ئەم تونێلە وتی: کردەوەی زایۆنیەکان لە هەڵکەندنی ئەم تونێلە وقسەکانی کاربەدەستانی تل ئابیب لەمەڕ ئەوە، پێوەندی بە هیچکام لە دینە ئیلاهیەکانەوە نیەو تەنیا ئاکام وئەنجامی بیرو هزری توندرەوانەو تیرۆریستی خوازانەی زایۆنیستەکانە. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینی بۆئاسایشتی ناوچە پرمەترسی زانی ووتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا وسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە کردەوەی ورۆژێنەرانە جارێکی تر ناوچە بەرەو تێکەڵچوونی دینی هان  ئەدەن. ناوبراو لەسەر پێویستی کردەوەپێشان دانی کۆمەڵگەی جیهانی بە بەرپرسایەتی خۆی بۆ ڕاگرتنی خیرای ئەم جۆرە کردەوانە پیداگری کرد وخوازیاری دەسوەردانی خیرای دەوڵەت وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی حەفەر وهەڵکەندنەکانی داگیر کەرانە لە قودس بوو. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ، پەرلەمانەکان ودەوڵاتانی جیهان داوای کرد لەگەڵ پرسی فەلەستین وەکوو کلیدی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بجوڵنەوە وکردەوەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار بکەن.

سەرپەیڤ