ته‌مووز 07, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی ٤ سەربازی زایۆنی لە قودسی داگیرکراو

ژێدەرە هەواڵییەکان سەر لە بەیانی یەکشەممە باسی بریندار بوونی ٤ سەربازی زایۆنییان کرد لە قودسی داگیرکراودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان، فەلەستینییەک بە ئۆتۆمبیل ژمارێک سەربازی ئیسراییلی لە ناوچەی "حزما" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو کردە ژێرەوە و ٤ کەسیانی بریندار کرد.

ڕژێمی زایۆنی دوابەدوای ئەو ڕووداوە هێزە سەربازییەکانی خۆی بەڕێ کرد بۆ ئەو ناوچەیە  و حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاندووە بۆ دیتنەوەی ئۆتۆمبیل و شۆفێرەکەی.

ژێدەرە هەواڵییەکان هەروەها  ڕایانگەیاندووە ، کە دۆخی تەندرووستی یەکێک لەو سەربازە زایۆنییانە نالەبارە.

گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی لەوان بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حماس)  و بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بەردەوام رایانگەیاندووە ئەو کردەوانە وەڵامێکی ئاسایی بە جەنایەتەکانی داگیرکەران دژ بە گەلی فەلەستینە.

ڕۆژانە بە دەیان فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بە دەستی سەربازان و شارۆچکەنشینانی زایۆنی شەهید  و یان بریندار دەبن و ژمارێکی زیاتریشیان دەگیردرێن و دەگوازرێنەوە بۆ بەندیخانەکانی ئیسراییل.