ته‌مووز 08, 2019 19:15 Asia/Tehran
  • ئوپراسیۆنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وتوپخانەیی سوپای یەمەن لەدژی دەسدرێژکارانی سەعودی

سوپا ولیژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە وەڵام بە درێژەی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی، چەند هەڵمەتی هاوبەشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وتوپخانەیی لەدژی بنکە وبارەگای هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ئەنجام دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لە هەڵمەتی هاوبەشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وتوپخانەیی بنکە وبارەگای هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعودی لە " ئەلوازعیە" ی پارێزگەی " تەعیز" یان دایە بەر پەلامار کەلەم هەڵمەتە دا ژمارەیەک لە دەسدرێژکارانی سەعودی کوژران. یەکەی فڕۆکەی بێ فڕٶکەوان وتوپخانەیی سوپای یەمەن ڕۆژی یەکشەممەیش بنکە وبارەگای دەسدرێژکارانی سەعودیان لە " قانیە " ی سەربە پارێزگەی " ئەلبیزا" دایە بەر پەلامار. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمای ئەم وڵاتە . شەرنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە شازدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی .