ته‌مووز 08, 2019 19:19 Asia/Tehran
  • وشذاری دانی قەتەر بە عەرەبستان

برای میری قەتەر ڕوولە چوار وڵاتی بایکۆتکاری ئەم وڵاتە بە تایبەت عەرەبستان وتی: دۆحە لە دووی شەڕدانیە ، بەڵام ئەگەر پێویست بێت ئامادەیی ئەم کارەی هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " خەلیفە بن حەمەد ئالی سانی " شەوی یەکشەممە لە توئیتر نووسیی: دۆحە شەڕخواز نیە بەڵام ئەگەر وڵاتێک لە بیری دەسدرێژی بۆسەر قەتەر بێت، بە هەموو تواناوە لە وڵاتەکەمان بەرەڤانی دەکەین . عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی " میسر، ئیمارات وبەحرەین" لە پێنجەمی ژوئەنی ٢٠١٧ بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دۆحە لەگەڵ ڕەوتی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی ڕیاز پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ قەتەر پچڕاند وسەرەڕای داسەپانی بایکۆت، سنووری زەوینی ، دەریایی وئاسمانیشی بە رەوڕووی ئەم وڵاتە داخست. ئەم چوار وڵاتە ٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٧ ، لیستێکی سێزدە برگه ییان لە داواکاریەکان ڕادەستی قەتەر کرد وڕایانگەیاند ئاسایی بوونی پێوندی لەگەڵ دۆحە بەستراوەتەوە بە ئەنجام دان وجێ بەجێ کردنی هەمو وئەم داواکاریانە. گرینگترین شەرت ومەرجێک کە عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی بۆ قەتەر دیاریان کردووە داگری پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران وحیزبۆڵڵا ی لوبنان ، داخرانی تۆکمە وتەواوی کەناڵی ئەلجەزیرە وکۆکردنەوەی بنکەی سەربازی تورکیالە ناوخاکی قەتەرە. دۆحە ئەم شەرت ومەرجانەی قەبوڵ نەکرد.

سەرپەیڤ