ته‌مووز 09, 2019 14:22 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جولەکەکانی ئیتیۆپی دژ بە ڕەگەزپەرستیی ڕژێمی زایۆنی

جولەکەکانی ئیتیۆپی (فلاشا) کە دانیشتووی فەلەستینی داگیرکراون ڕۆژی دووشەممە بۆ چەندەمین ڕۆژی یەک لە دوای یەک بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، ڕەگەز پەرستی و توند و تیژیی پۆلیسی ئیسراییلیان ئیدانە کرد.

پاش ئەوەی کە شەممەی رابردوو "سۆلۆموون تیکا" لاوی ئیتیۆپیایی بە زەبری گوللەی پۆلیسی ڕژیمی زایۆنی لە شاری حەیفا کوژرا، هەزاران جولەکەی فلاشا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو جەنایەتە لە یەکشەممەی رابردووە لە شارەکانی "تێلاڤیڤ"، "حەیفا" ، "ئەشدوود" و "ئێشکلۆن" خۆپیشاندانی ناڕەزاییانە بەڕێوە دەبەن کە تا ئێستا ٦٠ کەسیان بە دەستی هێزە سەربازییەکانی زایۆنی گیراون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "واللا"ی ڕژێمی زایۆنی، ناڕازییانی ئیتیۆپیایی بە هەڵگرتنی لافیتەگەلێک کە لە سەریان نووسرابوو "ئەوان نایانهەوێ قوربانیانی دواتری ڕەگەزپەرستی و توند و تیژیی پۆلیسی زایۆنی بن" پێیان داگرت لە سەر مافەکانی کۆچبەرانی ئیتیۆپیایی بریتی لە مافی فێرکاری و پەروەردە، دادوەری و ڕێز و حورمەت.

بە پێی ئەم راپۆرتە؛ شارەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراویش ناڕەزایەتی دەربڕینی لەو شێوەیان بە خۆوە بینی کە لەو شارانەدا پۆلیس شەش کەسی لە نەتالیا  و دوو کەسی لە ڕۆژهەڵاتی تێلاڤیب قۆڵبەست کرد.

جولەکەکانی ئیتیۆپی (فلاشا) لە ڕیزی ئەو گرووپە هەژار و نەدارانەی دێنە ئەژمار کە بە هۆی وادە و بەڵێنەکانی ڕژێمی زایۆنی کۆچیان کردووە بۆ فەلەستینی داگیرکراو و ئێستایش لەوێدا بە شاروومەندنی پلەی ٣ دێنە ئەژمار.

بە پێی ڕێژە و ئاماری نافەرمی، هەژماری جولەکە بە ڕەگەز  ئیتیۆپیاییەکانی فەلەستینی داگیرکراو لە نێوان ١٢٥ تا ١٣٥ هەزار کەسە.

سەرپەیڤ