ته‌مووز 10, 2019 07:39 Asia/Tehran
  • چاودێری مافی مرۆڤی ئەوروپا-مدیتەرانە: دەسدرێژکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەلەستین تاوانی جەنگییە

چاودێری مافی مرۆڤی ئەوروپا-مدیتەرانە ڕایگەیاند: پێشێلکرانی مافی گەلی فەلەستین لەلایەن رژیمی زایۆنی تاوانی جەنگییەو پێویستی بە چاودێریی تایبەت هەیە.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی قودس(قودسنا)؛ چاودێری مافی مرۆڤی ئەوروپا-مدیتەرانە، کوشتن، وێران کردنی ماڵ و نشینگەکان، کۆچی زۆرەملێ و گەمارۆی لەوێنەی کردەی دەسدرێژکارانەی داگیرکەرانی زایۆنی بەدژ کەسانی سیڤیلی فەلەستینی زانی و ڕایگەیاند: پەلامارە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەماوەی ڕابردوو بۆسەر غەززە جگە لەوەی کە بووەتە ھۆی شەهید کرانی ٣١کەس لەوان چوار ژن و سێ منداڵ، ١٢١ بریندار و لانیکەم ئاوارە بوونی٢٥٠کەسیشی لێ کەوتووەتەوە.

"نور خرما' توێژەری مافەوانیی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئەوروپا-مەدیتەرانە بەئاماژە بەدرێژەی گەمارۆی کەرتی غەززە لە ساڵی٢٠٠٧وە و دەسدرێژکاریی ئیسرائیل بۆسەر گەلی فەلەستین و بنپێکردنی مافەکانیان، وتی: تەلەبیب بە پشت گوێ خستنی هەموو بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ داکۆکی لەمافەکانی خەڵکی فەلەستین، تاوانی جۆراوجۆری ئەنجام داوە.