ته‌مووز 13, 2019 16:02 Asia/Tehran
  • ترسی ئیسرائیل لە تۆڵە سەندنەوەی حەماس

سوپای رژیمی زایۆنی لەترسی هەوڵی تۆڵەسەندنەوەی بزووتنەوەی حەماس لەکاردانەوە بە شەهادەتی "مەحمود ئەدهەم" لە ئەندامانی گوردانەکانی "قەسام" لە غەززە، سیستەمی بەرگریی گومەزی ئاسنینی لەسنورەکانی ئەو ناوچەدا بەهێز کرد.

سەربازانی رژیمی زایۆنی پێنج شەممەی ڕابردوو ناوەندێکی چاودێریی هێزە خۆڕاگرەکان لە دەروازەی "بەیت حانون"یان دایە بەردەسڕێژ کە بەهۆیەوە "مەحمود ئەدهەم" لە ئەندامانی یەکەی پاراستنی سنوریی گوردانەکانی قەسام شەهید بوو.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی فەلەستینی "معا"؛ سوپای رژیمی داگیرکەری قودس ئامادەیی خۆی بەهێز کردووە لەسنورەکانی غەززە بۆ خۆبواردن لە هەرچەشنە کێشەی شیمانەیی.

پێشتر "عەبدول لەتیف قانوع" وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) بەرپرسایەتی شوێنهاتەکانی شەهادەتی ئەدهەمی خستەئەستۆی رژیمی زایۆنی و وشداریی دا لەمەڕ شوێنهاتەکانی درێژەی دەسدرێژکاریی و تاوانکاریەکانی ئەو رژیمە دژ بە گەلی فەلەستین وپێبەند نەبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەس.

سەرپەیڤ