ته‌مووز 15, 2019 16:28 Asia/Tehran
  • هێرشی سەربازانی زایۆنی بۆسەر لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن

سەربازانی زایۆنی لەدرێژەی کردەی دوژمنکارانەیان جارێکی دیکە هێرشیان کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەربازانی رژیمی زایۆنی ئەمڕۆ دووشەممە بەهێرش بۆسەر لێواری رۆژاوا، ١٣ فەلەستینییان لە گەڕەکە فەلەستینی نشینەکانی قودسی داگیرکراو، جونەین، ئەلخەلیل، نابلۆس و بەیت لەحم قۆڵبەست کران.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە لەو هێرشەدا دوو ئافرەتی فەلەستینیش قۆڵبەست کران.

لێژنەی ڕاگەیشتن بەکاروباری دیلە فەلەستینیەکان لە ڕاپۆرێکدا ژماری فەلەستینانی بەندکراو لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی شەش هەزار و ٥٠٠ کەس ڕاگەیاندووە کە لەنێو ئەواندا ٢٣٠ منداڵ، ٤٨ ئافرەت، ٥٠٠بەندکراوی بێ تاوان و هەزار و ٨٠٠ نەخۆش بەرچاو دەکەوێ.

ئەو لێژنە فەلەستینیە هەروەها ڕایگەیاند، یازدە بەندکراوی فەلەستینی لەگرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرتنی بێ تێگەیاندنی تۆمەتی پاڵدراو مانیان لەخواردن گرتووەو باری تەندروستیان بەرەوڕووی مەترسیی جیددییە.

زایۆنییەکان بۆ گەیشتن بەئامانجگەلی پاوانخوازانەیان رۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیان بەئیدیعای پڕووپووچ قۆڵبەست دەکەن.