موگرینی : بارگرژی لە کەنداوی فارس بۆ هەمووان مەترسیدارە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا وتی : بارگرژی لە ناوچەی کەنداوی فارس بۆ هەمووان مەترسیدارە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران فدریکا موگرینی ڕۆژی دووشەمە و بەرلە ئامادە بوونی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئوروپا لە وتووێژ لە گەڵ پەیامنێراندا وتیشی کە لە ماوەی هەفتەکانی ئەم دواییەدا لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بیروڕای گۆڕیوەتەوە و شایەتی ئاگادار بوونەوە لە و ڕاستیەیە کە بارگرژی بۆ هەمووان مەترسیدارە و هیچ وڵاتێک لەو پرسە جیاواز نیە . بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئورپا وتیشی ئاوەز و مەنتیقی تەواو لەناوچەی کەنداوی فارس هەیە تا ئەوان بە ڕەوشێکی بە کەڵک هەنگاو هەڵبگرن . موگرینی وتیشی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ ژیان لە ئاشتی و سەقام لە یەکتر نیشانەی لاوازی نیە بەڵکوو نیشانەی مەنتیق و دابینی بەرژەوەنیدەکانە . دیدیە ڕیندرس وەزیری دەرەوەی بەلژیکیش ڕایگەیاند پرسی سەرەکی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئوروپا دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ لەناو بردنی بارگرژیەکان لە ناوچە و هەروەها چلونایەتی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامە . کۆماری ئیسلامی ئێران 7 ژوئیە دوای دان بە خۆداگرتنی ئیستراتژیکی یەک ساڵە لە هەمبەر چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام بە دوای کەمتەرخەمی لایەنە ئوروپاییەکان بۆ جێ بە جێ کرانی بەرجامی خۆی و لە ئاکامدا بەدی نەهاتنی بەرژەوەندیەکانی ئێران لەو ڕێککەوتنە هەنگاوی دووهەمی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامیەکانی خۆی هەڵدەگرێت و ڕەوتی پیتاندنی یورانیومی سەرەوەی سێ دەس پێ دەکات .