ته‌مووز 15, 2019 21:09 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لەشارۆچکە زایۆنی نشینەکان

میدیا زایۆنییەکان ڕایانگەیاند، ئاگرێکی بەربڵاو سەرزەوینە داگیرکراوەکانی نزیک سنوری کەرتی غەززەی داگرتووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی قودس(قدسنا)؛ بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی زایۆنیی "حدشوت٢٤"؛ هۆی ئاگرکەوتنەوەی رۆژی یەکشەممەی ناوچەی "شاعر هنیگف" و دارستانی"شوکداە" لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، باڵۆنگەلی ئاگرپژێنی فەلەستینی راگەیێندراوە کە بەهۆیەوە خەسار لە مووچەو مەزراو شوێنەکانی دەورووبەری کەوتووە.

گرووپە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە لە کۆلارەو باڵۆنگەلی ئاگرپژێن بۆ بەرەوڕووبوونەوەی سەربازانی زایۆنی کەڵک وەردەگرن.

ئەو کردەیە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێپێوانگەلی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە کە لە ٣٠ی مارسی٢٠١٨وە بەبۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە تەشەنای کردووە.

ئەو باڵۆنانە تائێستا بوونەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی زۆری مووچەو مەزرای شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە دەورووبەری کەرتی غەززەو خەساری قورسی لە رژیمی زایۆنی داوە.