ته‌مووز 17, 2019 09:06 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی شای ئۆردۆن لەگەڵ دەسنیشانکرانی باڵوێزی ئەو وڵاتە لە قەتەر

شای ئۆردۆن ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ دەسنیشان کرانی"زەید موفلح ئەلـلوزی" سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وەک باڵوێزی نوێی ئۆردۆن لە قەتەر پاش تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر کەمکرانی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی "عەمون"؛ دیوانی پاشایەتی ئۆردۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، "عەبدوڵڵای دووهەم" شای ئەو وڵاتە وێڕای ڕەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ دەسنیشانکرانی باڵوێزی ئۆردۆن لە قەتەر هەروەها ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ هەڵبژێردرانی "سەعود بن ناسر بن جاسم ئالی سانی" وەک باڵوێزی قەتەر لە ئۆردۆن.

رۆژنامەی "رای الیوم" لەوبارەوە نووسی؛ پاش تێپەڕینی دوو ساڵ بەسەر کەمکرانی ئاستی پەیوەندیی دوو وڵاتی ئۆردۆن و قەتەر، دیاریکرانی "ئەلـلوزی" وەک باڵوێزی ئۆردۆن لە دۆحە، پێشاندەری دوورکەوتنەوەی ئۆردۆن لە عەرەبستان و بەهێزکرانی سیاسەتی پەیڕەویی نەکردن لەبڕیارەکانی ئالی سەعود لەناوچەیە.

ئۆردۆن لەساڵی٢٠١٧ ئاستی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ قەتەر کەم کردو باڵوێزی خۆی لە دۆحە بانگ کردەوە، ئەوە پاش ئەوە ڕووی دا کە چوار وڵاتی میسر، بەحرەین، ئیمارات و عەرەبستان لە پێنجی ژۆئەنی٢٠١٧وە پەیوەندییە دیپلۆماتیکییەکانیان لەگەڵ قەتەردا پچڕاند.