ته‌مووز 17, 2019 10:59 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن: دەسدرێژکاران، ئاگربەسی گشتداگر لە یەمەنیان ڕەت کردەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودیا، ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەسی گشتداگر لە یەمەنی ڕەت کردەوە.

"محەممەد بەخیتی" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رۆژی سێ شەممە لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین وتی: وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی سەعودیا بەپێی بارودۆخی سەربازیی خۆیان، ئاگربەس قەبووڵ دەکەن و ئامادەنەبوون ئاگربەس لەهەموو بەرەکان قەبووڵ بکەن.

محەممەد بەخیتی بەئاماژە بەوەی کە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا تەنیا لەسەر بەهێزکرانی ئاگربەسی ئێستا ڕێککەوتووە، وتی: وڵاتانی دەسدرێژکار و بەکرێگیراوانیان هەروا لە جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان لەوئاراستەدا خەمسارد و ناکاران.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەئاماژە بە پێبەندنەبوونی دەسدرێژکاران بۆ کشانەوەی یەک کیلۆمەتریی لەلێوارەکانی دەریای سور ، بێهیوایی دەربڕی سەبارەت بە پێبەندبوونیان بە ڕێککەوتنەکانی ئاگربەس.

ئاگربەسی ڕێککەوتن لەسەر کراو لە سۆئێد لەنێوان شاندی نێردراو لە سەنعاو شاندی ریاز ١٨ی دیسەمبەری٢٠١٨ لەپارێزگای حودەیدە، دەس پێ بوو بەڵام هاوپەیمانی سەعودیا هەموو ڕۆژێک پێشێلی دەکا.

سەرپەیڤ