ته‌مووز 17, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی سیاسیی ئەنجومەنی سەربازی و نەیارانی سودان واژۆ کرا

ئەنجومەنی سەربازیی سودان و ھاوپەیمانیی نەیاران دوای چەندین کاژێر دانوستان لە بارەی قۆناغی گواستنەوە، تەبایی نامە و ڕێککەوتنێکی سیاسییان لەم بارەیەوە واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی « ئەخبارلوسودان» ئەنجومەنی سەربازیی سودان و ھاوپەیمانیی نەیارانی ئەنجومەنەکە سەرەنجام ڕۆژی چوارشەممە سەرەنجام دوای چەندین مانگ ناکۆکی و پێکدادان ، ڕێککەوتنننامەیەکیان واژۆ کرد.

سەرچاوە سودانییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ئەنجومەنی سەربازیی سودان و  لایەنەکانی ئازادی و گۆڕان دوای چەندین کاژێر دانیشتن لە ھوتێل «کۆرێنسیا»ی خارتومی پێتەختی سودان بەڵگەنامەیەکی سیاسییان واژۆ کرد.

ھەردووک لا لە بارەی قۆناغی گواستنەوەو ھەڵگرتنی باسەکە لە بارەی پاشکۆیەکی یاسایی بۆ کۆبوونەوەکانی دواتر، ڕێککەوتن.

ئەنجومەنی سەربازیی سودان و ھاوپەیمانیی نەیاران لە دوێنێ شەوەوە دانوستانەکانیان بە نێوەندگریی یەکێتیی ئەفریقیا دەست پێ کرد بوو کە بڕیارە دانوستانەکان بە مەبەستی واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەیەکی دوو قۆڵی لە بارەی قۆناغەکانی خولی گواستنەوە بەردەوام بکرێت.

«موحەممەد حەسەن لەبات» نێوەندگری یەکێتیی ئەفریقیاش کەشی دانیشتنەکەی بە ئەرێنی زانی و وتی لەسەدا ھەشتای خاڵە جێی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنجومەنی سەربازیی سودان و ھاوپەیمانیی نەیاران چارەسەر کراوە.

بەڵگەنامە واژۆ کراوەکەی ھاوپەیوەند بە داڕشتی حکومەت لە سودان لە خولی گواستنەوەدا بۆ ماوەی سێ ساڵە.

«عومەر بەشیر» سەرۆک کۆماری پێشووی سودان لە ١١ی ئاپریل دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزامەندیی جەماوەری بەرامبەر بە بشێویی ئابووری، بە خۆ تێ گەیاندنی سوپا وەلانراو لەپاشان ئەنجومەنی سەربازی کە لە لایەن عەرەبستانی سەعودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و میسرەوە پشتگریی لێ دەکرێت، دەستەڵاتی گرتە دەست.

بەڵام لە ئێستادا سودانییەکان داوای دەوڵەتێکی سڤیل و جەماوەری دەکەن.