ته‌مووز 24, 2019 19:03 Asia/Tehran
  • حەماس: ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی داکۆکی کرد لە خۆڕاگریی فەلەستین

ئەندامێکی پلەبەرزی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندی حەماس، داکۆکی کرد لە خۆڕاگریی فەلەستین لەهەمبەر داگیرکەریی رژیمی زایۆنی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "عەلی بەرەکە" ئەندامی پلەبەرزی حەماس ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ژمارێک وڵاتی عەرەب لەگەڵ رژیمی زایۆنی بە پەردەپۆش کردنی تاوانکارییەکانی ئیسرائیل دەرهەق گەلی فەلەستین زانی و داوای لە کۆمکاری عەرەب کرد، ئەو چەشنە کردانە ئیدانە بکا.

ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) و شاندی یاوەری رۆژی دووشەممە لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەدیداری شاندی حەماس، پرسی فەلەستینی بە ئەولەویەتی یەکەم و گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلام ناوبرد.

شاندی باڵای بزووتنەوەی حەماس بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە سەردانی تارانی کرد.

 

سەرپەیڤ