ته‌مووز 31, 2019 17:04 Asia/Tehran
  • رژیمی زایۆنی منداڵێکی دیکەی فەلەستینی خستەبەر پێوشوێن گرتن

رژیمی زایۆنی پاش بانگ کردنی منداڵێکی چوار ساڵانی فەلەستینی دانیشتووی قودس بەتۆمەتی هاویشتنی بەرد لە گەشتێکی ئیسرائیلی، ئەمجار منداڵێکی شەش ساڵانی خستەبەر پێوشوێن گرتن.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، رژیمی زایۆنی نامەیەکی بانگ کرانی ناردووە بۆ خێزانی "قەیس عوبەید"ی منداڵی شەش ساڵانی فەلەستینی لەشارۆچکەی عیسەویە لە قودسی داگیرکراو و داوای لێ کردووە خۆی بە بنکەی پۆلیسی قودس بناسێنێ.

بەرلەوە، "محەممەد علیان" منداڵی تەمەن چوار ساڵانی فەلەستینی لە شارۆچکەی عیسەویە لەلایەن پۆلیسی رژیمی زایۆنی بانگ کرا بۆ لێپرسینەوە.

سەرپەیڤ