ئاب 02, 2019 17:49 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی مووشەکی یەمەن بەرەو پێگەی سەربازیی

یەکەی مووشەکیی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە مووشەکێکی "باڵیستیک" پێگەی سەربازیی "ئەلدەمام" لە باکووری رۆژهەڵاتی عەرەبستانیان دایە بەر ئامانجی خۆیان.

 بە گویرەی راپۆرتی رۆژی هەینیی هەواڵدەریی میهر بە گێرانەوە لە ڕووسیا ئەلیەوم،"یەحیاسەریع" گوتە بێژی  هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی هەینی بە باسکردنی ئەمەی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە مووشەکییە لە کاردانەوە بە تاوانکارییەکانی دەستدرێژکاران لە یەمەن ئەنجامی گرتووە گوتی: ئەم مووشەکی باڵستیکە پێشکەوتووە لە چەشنی دووربڕ بووەو ئەزموونێکی تازە دێتە ئەژمار لە بواری توانایی مووشەکیی خۆڕاگریی یەمەن.

هەر لەم حاڵە دا"زەیفۆڵڵا ئەلشامی" وەزیر ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی رۆژی چوارشەممەی هێزە هاوبەشەکانی یەمەنی لە دژی بنکە و مەتەڕێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ئەلدەمام و عەدەن گوتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە شکۆی ساختەی ئەمریکا و عەرەبستانی سەعوودیی تێکشکاندو هەڵگری ئەم پەیامە بوو کە هەرکەسێک ملکەچی فەرمانەکانی ئەمریکا بێت لە ئەماندا نییە.

یەکەکانی فڕۆکەی بی فرۆکەوان و مووشەکی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش، سەربازخانەی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە شاری عەدەن لە باشووری یەمەن داوەتە بەر پەلاماری خۆیان و دوا بە دوای ئەم هەڵمەتە ٥١ بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران و زەرەر وزیانێکی قورس لە دەستدرێژکاران کەوت.

"عەلی ئەلقحۆم" لە ئەندامانی ئەنسارۆڵڵای یەمەنیش بە ئاماژە بە تاوسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن گوتیشی، ڕژیمی سەعوودی لە شەڕی یەمەن بەتەنیا دەمیێێتەوەو دەبێ بە ھەڵسەنگاندنەکانی بچێتەوە.

عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی لە مارچی ٢٠١٥ـەوە و پاش تێپەڕینی پتر لە چوار ساڵ لەکوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و کاولکردنی ژێرخانەکان و گەمارۆی یەمەن، بەهۆی بەرخۆدانی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لە یەمەن دا بگەن.

سەرپەیڤ