ئاب 02, 2019 20:39 Asia/Tehran
  •  ئامادەبوونی فەلەستینییەکان بۆ بەشداری لە ٦٩ـهەمین هەینیی خۆپیشاندانی گەرانەوە

فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە خۆیان بۆ بەشداریی لە ٦٩ـهەمین هەینیی خۆپیشاندانی گەورەی گەڕانەوە لە سنوورەکانی کەرتی غەززە ئامادە دەکەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین،لیژنەی باڵای نیشتمانیی بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی گەڕانەوە و شکاندنی گەمارۆ لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری ئامادەبوونی بەربڵاوی فەلەستینییەکان لە خۆپیشاندانی ئەمرۆ هەینیی بوو.

لیژنەی باڵای نیشتمانیی بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی گەڕانەوە ڕایگەیاند: خۆپیشاندانی ئەمڕۆ بە دروشمی پشتگریی لە دانیشتووانی وادی ئەلحەمس لە قۆدسی داگیر کراو بەرێوە دەچێت کە رژیمی زایۆنی لەمدواییە دەستی داوەتە کاولکردنی ماڵەکانی دەیان کەس لەوان و دوا بە دوای ئەویش دەیان کەس لەوان ژمارێکی زۆر منداڵ وئافرەت ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوونە.

ئەم لیژنە فەلەستینییە بەڕاشکاوی گوتی:گەلی فەلەستین کەوتووەتە بەر شاڵاوی کۆچپێکردنی ئامانجدارو پیلانی ئەمریکی-ئیسرائیلی.

 لە کاتی دەستپێکرانی خۆپیشاندانی گەڕانەوە لە ٣٠ مارچی ساڵی پار تا بەئێستا ٣٢٠ فەلەستینی شەهید کراون و نزیکەی ٣٢ هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوونە کە حاڵی لانیکەم ٥٠٠ کەسیان شپرزەیە.

 لە خۆپیشاندانی حەوتەی رابردوویش گەنجێکی فەلەستینی بە زەبری گوللـەی لەشکریانی ئیسرائیلی شەهید کراو نزیک بە ٦٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ