ئاب 11, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • ١٩ کوژراو و بریندار لەئاکامیی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر

فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانی سەعوودی بە بۆمبارانیی چەند ماڵی ئاوەدان لە ستانی "حەججە" لە رۆژئاوای یەمەن،٨ کەسی سیڤیلیان کوشتووە و ١١ کەسی دیکەشیان بریندار کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە ئەلمەسیرە،فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ جار ماڵە ئاوەدانەکانیی شاری "حەرز" لە ناوچەی "ئەلسەوامل" لە پارێزگای "حججە"یان بۆردومان کردووە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، بە هۆی کاولبوونەوەی تۆکمەو تەواوی ماڵەکان لەم ناوچەیە هێشتایش ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوان وبرینداران ڕوون نەبۆتەوە.

بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، زۆرتری کوژراوان و بریندارانی ئەم بۆمبارانە منداڵان وئافرەتەکانن. عەربستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارچی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی سەربازی کردووە سەر یەمەن وئەم وڵاتەی گەمارۆی زەوینی،ئاسمانی و دەریایی کردووە.

شەرخوازییەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی تابە ئێستا بووەتە هۆی کوژرانیی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی،برینداربوونی دەیانهەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی.

سەرپەیڤ