ئاب 11, 2019 19:23 Asia/Tehran
  • ٣٠٠ کوژراو و بریندار لەئاکامی تێکهەڵچوونەکانی باشووری یەمەن

نووسینگەی هەماهەنگی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەیەمەن ڕایگەیاند، لە تێکهەڵچوونەکانیی ئەمدواییەی شاری "عەدەن" لەباشووری یەمەن لانیکەم ٣٠٠ کەس کوژران وبرینداربوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری  ئێسپۆتینیک،ئەم نووسینگەیە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕاپۆرتی دا: لە هەشتەمی مانگی ئاگۆست تا بە ئێستا بە هۆی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان ئەوهێزانە وا ئیمارات و عەرەبستان پشتگرییان لێوە دەکەن لە "عەدەن" نزیک ٤٠ کەس کوژراون و ٢٦٠ کەسی دیکە برینداربوون.

هاوپەیمانی سەربازی عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن،دوای تێپەڕینی پتر لە چوارساڵ شەڕو پێکدادان و خوێن ڕشتن لەم وڵاتە، لەم رۆژانە بووەتە تێکهەڵچوونی کەفاڵەت و کوشتار لە باشووری یەمەن دا.

تێکهەڵچوونەکان لە "عەدەن" لە نێوان هێزەکانی ناسراو بە پشتوێنی ئاسایشتی، لقی سەربازی ئەنجوومەنی ئینتقاڵی باشووری یەمەن کە ئیمارات پشتگرییان لێ دەکات لەگەڵ هێزەکانی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن وا عەرەبستان داکۆکی لێوە دەکات لە یەکەمی ئاگۆستەوە تووندتر بۆتەوە  .

لە درێژەی چوار رۆژی ڕابردوو هێزەکانی سەر بە ئیمارات توانیان زاڵبن لەسەر ناوچەکانیی سەربازی،پادگانەکان ،ناوەندە گرنگەکانیی شاری عەدەن و کۆسکی سەرۆک کۆمارەتی "مەعەاشیق" کەناوەندی حکوومەتی مەنسورهادی دەهاتە ئەژمار بگرنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان دا. فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ئەمڕۆ یەکشەممەیش کۆشکی "مەعاشیق" و "جەبەل حەدید"لە رۆژهەڵاتی عەدەن یان بۆردومان کرد.

سەرپەیڤ